
دەنگ نێت
سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیه‌تی كه‌لار له‌باره‌ى جیاوازى نرخى ده‌رمان له دهرمانخانهكانەوە ده‌ڵێت: لیژنه‌كانمان ده‌سه‌ڵاتى نرخیان پێنه‌دراوه و له‌لاى ته‌ندروستى گه‌رمیانه.
پشتیوان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كان له قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بابه‌تى جیاوازى نرخى ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر له لاى ئێمه و لیژنه‌ى دهرمانخانهكانیشمان نیه، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى نرخیشیان پێنه‌دراوه.
وتیشى: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه هه‌یه و ئه‌وان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی هەڵمەتێکی دەستپێکردوە بۆ ئەوەی ئەو دەرمانانەی کە ستیکەری وەزارەتی پێوەنەبێت، لەلایەن هاوڵاتیانەوە نەکڕێت.
پشتیوان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، لەوبارەوە بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه ده‌بێت هه‌مو ده‌رمانێك كه له ده‌رمانخانه‌كان ساخ ده‌كرێته‌وه ده‌بێت ستیكه‌رى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كه‌ى بێت، هیچ رێنماییه‌ك بۆ ئێمه نه‌هاتوه وه‌ك لیژنەى ته‌ندروستى قایمقامیه‌ت.
ده‌شڵێت: ته‌ندروستى گه‌رمیان بۆ خۆیان لیژنه‌یان هه‌یه راستەوخۆ چاودێرى ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى بە ئه‌وانه‌وه هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى به بارمته گرتوه و حكومه‌تى عێراقیش باجی حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
-
-
هەواڵ13 كارگه‌ی چه‌و و لم له گه‌رمیان كراونه‌ته كهساره
-
-
هەواڵله ناحیه‌ی رزگاریی ته‌نیا 3 گه‌ڕه‌ك قیرتاو كراون
-
زۆرترین بینراوەکان