
دەنگ نێت
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ بەهۆی وازهێنانی بەشێک لە کارمەندەکانەوە و نەگەڕانەوەی کۆد بۆ بەشێک لە کارمەندانی دیکە، پرۆسەی سەرژمێریی لە کەلار راگیراوە.
زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لە چەند سەرچاوەیەکی بەشدار لە پرۆسەکەوە دەستیکەوتوە، دەریدەخەن پێشتر کە خول بە کارمەندەکان کراوە، بەشێک لەو کەسانەی ناویان نوسیوە نەهاتون بەدەم خولەکەوە و بەشێکی دیکەشیان لە ناوەڕاستی خولەکە وازیان هێناوە بەبیانوی جۆراوجۆر.
ئەوەشیان وت: ئەمڕۆ سەرژمێریی دەستیپێکرد، بەشێک لەتیمەکان بەیانی رۆشتن بۆ تێست و تێستیان کرد، بەڵام دواتر بڕیار درا کە لە تەواوی قەزای کەلار پرۆسەکە رابگیرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەئێستادا کارمەندی پێویست نییە بۆ پرۆسەکە و هەندێک بەدیلیشیان هێناوە، بەڵام کۆدیان پێنییە.
لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەکەوە، سەرچاوەکان وتیان: چاوەڕێ دەکەین کۆد بۆ بەدیلەکان بێتەوە بۆ ئەوەی هەمو بەیەکەوە پرۆسەکە دەستپێبکەین، بڕیارە لەدوای کاتژمێر ۱ـی دوای نیوەڕۆ پرۆسەکە دەستپێکرێتەوە، بەڵام دیار نییە دەستپێدەکرێت و گرفتە تەکنیکیەکان چارە دەبن یاخود نا.
بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان، لە قەزای کەلار ۱۷ تیم پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن، ئەمڕۆش وەکو قۆناغی سەرەتایی تەنها ژمارەی ئەندامانی خێزان و پیشەکانیان وەردەگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومهتى ههرێم موچهى به بارمته گرتوه و حكومهتى عێراقیش باجی حكومهتى ههرێم به فهرمانبهران دهدات
-
-
هەواڵ13 كارگهی چهو و لم له گهرمیان كراونهته كهساره
-
-
هەواڵله ناحیهی رزگاریی تهنیا 3 گهڕهك قیرتاو كراون
-
زۆرترین بینراوەکان