دەنگ نێت
نیوڕۆی ئەمڕۆ زیندانیەکی گەرمیان لە ناحیەی زەڕایەن هەڵدێت و دواتر لە کەلار دەستگیر دەکرێتەوە، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەین.
زیندانیەک لە گەرمیان پاش ئەوەی لە کۆیەوە داوە دەکرێت و دەگوازرێتەوە ئەو قەزایە، کاتژمێر ۲ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەهێنرێتەوە بۆ قەزای کەلار، لەرێگاداو نزیک ناحیەی زەڕایەن زیندانیەکە دەڵێت سەرم سوڕ دەخوات و فشاری خوێنم دابەزیوە، بەڵام کە دەوەستن هەڵدێت.
عەمید لوقمان سابر، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان با ڕادیۆی دەنگی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا زیندانیەکە لە بازگەی بەرلوت لەکەلار دەستگیر کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، زیندانیەکە بەئۆتۆمبێلی تایبەتی کارمەندی پۆلیس هێنراوەتەوە بۆ کەلار، لەکاتێکدا دەبێت بەئۆتۆمبیلی حکومی و تایبەت بە گواستنەوەی زیندانیان، بگوازرێتەوە.
لەوبارەیەوە عەمید لوقمان سابر، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەین، هەرکەسێک کەمتەرخەم بوبێت سزا دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ لەئێستادا ئەو مەفرەزەیەی پۆلیس کە زیندانیەکەیان گواستوەتەوە و دەستبەسەر کراون، بۆ ئەوەی بزانرێت هۆکاری روداوەکە چی بوە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لەماوەی ئەمساڵدا لەگەرمیان، بۆ جاری دوەمە زیندانی لەدەستی پۆلیس هەڵدێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان