دەنگ نێت
لە دەوامی ئێوارانی زانکۆی گەرمیان بڕیار دراوە بە قەدەغەکردنی بردنە ژورەوەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، بەپێی زانیارییەکانیش کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان کە خوێندکارن لە زانکۆکە، رێگەیان پێدەدرێت ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیان ببەنە ژورەوە.
ده‌شتى عه‌لى، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى زانكۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به فه‌رمانى سه‌رۆكى زانكۆ تەنها ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانە دەڕۆنە نێو زانکۆوە کە میلاکن لەسەر زانکو و هەروەها ئەو کەسانەی کە باجی هاتنە ژورەوەیان هەیە.
وتیشی: جگە لەو کەسانەی کە میلاکی زانکۆن یان باجیان هەیە، هیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە ئۆتۆمبێل بێنێتە ژورەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لەسەر زاری چەند خوێندکارێکی زانکۆکەوە دەستی کەوتوە، بڕیارەکە بەسەر خوێندکارانی ئاسایی جێبەجێ دەکرێت، بەڵام بۆ کارمەندانی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان کە خوێندکارن لە زانکۆکە، جێبەجێ ناکرێت و بەبێ رێگری ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیان دەبەنە ژورەوە.
بەڕێوبه‌رى راگه‌یاندنى زانكۆى گه‌رمیان، لەمبارەوە وتى: تاوه‌كو رۆژى دوشهمهى داهاتو باجى تایبه‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌كرێت كه تۆمارن، له دواى رۆژى دوشه‌مه‌وه هیچ ئۆتۆمبێلێكى بێسه‌ره‌تا بۆى نیه بڕواته ناو حه‌ره‌مى زانكۆوه و هیچ جیاكارییهكیش ناكرێت له نێوان خوێندكارى ئاسایی و پله‌داردا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان