دەنگ نێت
مانگانە نزیکەی ١٠٠ حاڵەتی نەخۆشیی لە نەخۆشخانە حکومییەکانی گەرمیانەوە رەوانەی سلێمانی دەکرێت، بەرپرسێکیش دەڵێت بەشێک لە پزیشکەکان هۆکارن.
ره‌فیق قادر، لێپرسراوى هۆبه‌ى كرده پزیشكیه‌كان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئیحالهكردنى نه‌خۆش یه‌كێكه له گرفتانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه و نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت له كاتێکدا رێژەیەكى زۆر باشى پزیشک له سنوره‌كه‌دا هه‌یه.
ده‌شڵێت: مانگانه زیاتر له ١٠٠ نه‌خۆش یان كه‌متر له‌و رێژه‌یه ئیحاله‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى پشت ئیحالهكردنى زۆرى نه‌خۆش بۆ پارێزگاى سلێمانى بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ره‌فیق قادر، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: به‌رده‌وامى ئیحالهكردنى نه‌خۆش بۆ سلێمانی بۆ دو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كەمیان ئه‌وه‌یه هەندێک لە پزیشكه‌كان نه‌خۆش داخڵى نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرییان نه‌كه‌ن، یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كان نه‌بونى هه‌ندێك به‌شى تایبه‌ته وه‌ك چاودێرى چڕ كه له گه‌رمیان نیه ئه‌مه واده‌كات نه‌خۆش ببرێته نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان