دەنگ نێت
شەوی رابردو جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە بکشێتەوە.
هەر دوای بڕیارەکە، بەشێک لەو کەسانەی لەسەر بەرکەوتەی بزوتنەوەکە پۆستی حکومیان لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا هەیە، ئامادەییان بۆ کشانەوە لە حکومەت راگەیاند.
ئەوانەی تائێستا (کاتژمێر ٦ـی ئێوارە) کشاونەتەوە، بریتین لە: ژیلوان عادل- بەڕێوبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، شادییە حسێن- بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، د.سیروان محەمەد- بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، کاروان رەئوف- بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان و تەها ئیراهیم- بەرێوبەری ناحییەی سەرقەڵا.
ئەوانەی نەکشاونەتەوە، بریتین لە: رامیار عەبدولڕەحمان- جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەریی، شەهاب ئەحمەد- قایمقامی قەزای کەلار، عەباس ئیسماعیل- بەڕێوبەری دەروازەی پەروێزخان و دانا ئەحمەد- بەڕێوبەری ناحییەی شێخ تەویل.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەستیکەوتوە، بەڕێوبەرە حکومییەکانی گۆڕان، بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری بڕیارێکی لەم شێوەیە نەبون و بۆیان سوپرایز بوە، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە بەشێکیان بڕیاری کشانەوە نەدەن.
شەوی رابردو پاش راگەیاندنی کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت، مەریوان رەحیم- باژێڕوانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: رۆژی یەکشەمە دەردەکەوێت تیمی حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت دەکشێتەوە یاخود نا، ئەمەش بڕیاری سەرکردایەتی گۆڕانە، هەر ئەندامێکمان پابەند نەبێت پێوەی بەر نەفرەتی خەڵک و لەوە دەچێ بەر بەردی خەڵک بکەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان