دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى ١١ ساڵه شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیان كاركردن تێیاندا راگیراوه، به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: شوێنه‌واره‌كانى گه‌رمیان له ئه‌وله‌ویه‌تى كارى حكومه‌تدا نیه.
لەنێو پرۆژە حکومییە راگیراوەکانی سنوری گەرمیاندا، ٢ پرۆژە لە بواری شوێنەواردا هەن، کە بریتین لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕ و قەیسەری کفری و نۆژەنکردنەوەی کۆشکی مەحمودپاشا.
ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شوێنه‌وارى گه‌رمیان باس له‌وه‌ده‌كات: له ساڵى ٢٠١٣ـەوە ئه‌و پرۆژانه‌ى ئێمه ده‌رچوه بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و شه‌ڕى داعشه‌وه هیچ كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه، ته‌نها بازاڕ و قه‌یسه‌رى كفرى نه‌بێت كه ده‌ستمان به‌كاركردن كرد تێیدا.
وتیشى: بازاڕ و قه‌یسه‌رى كفرى له رێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه به‌شێوه‌ى ته‌نده‌رین ده‌رچو بۆ نوسینگه‌ى سبه‌ى و كومپانیایهكى ئێرانى به گوژمه‌ى ٢٦٢ ملیۆن دینار، كه دیزاینى پرۆژه‌كه بكه‌ن، ئه‌وانه كاره‌كانى خۆیان ته‌واو كرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك خه‌رج نه‌كراوه بۆیان.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م پرۆژانه‌ى ئێمه له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌ته، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنه‌وار له ئه‌وله‌ویه‌تى كارى حكومه‌تدا نیه بۆى گرنگ نیه ده‌ست پێبكاته‌وه یان نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان