دەنگ نێت
ماوەی سێ رۆژە جوڵەی بازرگانی لەمەرزی پەروێزخان وەستاوە، بەپێی زانیارییەکانیش هۆکارەکەی بونی کەسێکە لە دیوی ئێران کە بە زۆر پارە لە شۆفێرانی هەرێم وەردەگرێت و کێشەیان بۆ دروستدەکات.
سێ سەرچاوەی جیاواز لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگیان وت: کەسێک هەیە لە دیوی ئێران کە وەک دەوترێت پۆلیسە و ناوی "کەریمی"یە، ئەم کەسە زۆر دەسەڵاتدارە و هەڵدەستێت بە سەندنی پارە لە شۆفێرانی هەرێم و بێزارکردنیان و هەندێکجاریش بەگرتدانیان.
باسیان لەوەشکرد ئەو کەسە بە تەواوی شۆفێران و ئیدارەی دەروازەکەی لە دیوی هەرێمەوە نیگەران کردوە، چەندین جاریش ئیدارەی دەروازەکە داوای لادانی ئەویان کردوە لە لایەنی ئێرانیان، بەڵام هەر لا نەبراوە و ماوە.
ئاماژەیان بەوەشدا لە کاردانەوەی ئەمەشدا، شۆفێران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ئیدارەی دەروازەکەش لە دیوی هەرێم هەستاون بە داخستنی دەروازەکە و سێ رۆژە بارهەڵگر هاتوچۆی پێدا ناکات.
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر ئەم کێشەیە لیژنەیەک لە ئێرانەوە هاتون و لەگەڵ سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان لە دیوی هەرێم کۆبونەوەیان کردوە، سەرپەرشتیاری دەروازەکە مەرجی کردنەوەی دەروازەکەیان لەبەرامبەر گۆڕینی ئەو پۆلیسە داناوە، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەداونەتەوە.
رادیۆی دەنگ بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان