دەنگ نێت
محەمەد شێخ وەهاب- ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان، پهیوهندیكردنى به یهكێتی نیشتمانییهوه راگەیاند.
محەمەد شێخ وەهاب، کە دانیشتوی قەزای کەلارە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی ٢٠١٤، وەکو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا، لەوکاتەوە لە ریزی ئەو بزوتنەوەیەدایە.
ناوبراو له ههژمارى خۆی له فهیسبوك ئهمڕۆ بڵاویكردوهتهوه: "وەکچۆن لە رابردودا ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵک بوە بە تایبەتتر خەڵکی گەرمیان، لە ئێستاوە دەمانەوێت لە ریزەکانی یەکێتی درێژە بە خزمەتکردن بدەین".
دهشڵێت: "ئێمە و هاوشێوەکانی وەک ئێمە رو لە یەکێتی دەکەین بە ئامانجی سەرخستنی، بۆ ئەوەی لە مینبەری یەکێتیەوە خزمەتێکی باشتر بکەین".
ئەمە دوەم بەرپرسی گۆڕانە لە گەرمیان کە لەم ماوەیەی رابردودا دەچنە ناو یەکێتی، پێشتریش دەرون عومەر- بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان، بەهەمانشێوە چوە ناو یەکێتییەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان