دەنگ نێت
لە ناحیەی رزگاریی ماوەی ١٣ ساڵە دو جێگا دروستکراوە بۆ بەقاڵەکان، بەڵام تائێستا بەکاریان نەهێناوە، سەرۆکی شارەوانی ناحیەکەش دەڵێت: نازانین بۆچی بەقاڵەکان تێیدا نامێننەوە، لەبەرامبەردا چالاکوانێک دەڵێت: یەکێکیان شوێنەکەی بچوکە و ئەوی تریان دورە لەبازاڕەوە.
ماوەی نزیکەی ١٣ ساڵە دو جێگای دروستکراون لە ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار بۆ ئەوەی بەقاڵەکان تێیدا بمێننەوە، جێگایەکیان لەناو بازاڕدایە و ئەوی تریان دەکەوێتە گەڕەکی شاکەل.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: نازانین بۆچی بەقاڵەکان ئەو جێگایانە بەکارناهێنن و تیایدا نامێننەوە.
لایخۆشیەوە، توانا خاکی، چالاکوان لە ناحیەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: دو جێگای دروستکراوە ئەوەی کە لە نزیکی بازاڕە جێگایەکی بچوکە و شوێنی هەمو بەقاڵەکانی تێدانابێتەوە، جێگاکەی تریشیان لە گەڕەکی شاکەلە و دورە لەبازاڕەوە، لەبەر ئەوەش بەقاڵەکان لەجیاتی بڕۆنە ئەوێ هەر لەناو بازاڕدا دەمێننەوە.
دەشڵێت: ئەم جێگایانە فەشەلی هێناوە، دەبو لەجیاتی ئەو جێگا گەورەیەی لە گەڕەکی شاکەل دروستکراوە لەنزیکی بازاڕ بکرایە، چونکە بەقاڵەکان دەڵێن لەنزیکی بازاڕ فرۆشمان زیاترە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان