دەنگ نێت
تاوه‌كو ئێستا له ده‌رمانخانه‌كانى گه‌رمیان ده‌رزى تێكه‌ڵه به‌كارده‌هێنرێت بۆ نه‌خۆش له كاتێكدا به‌پێى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گهمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌و ده‌رزیه‌ى بۆ به‌كارهێنرا ده‌توانێت سكاڵا تۆماربكات بۆ ئه‌وه‌ى ئیجارائات بكه‌ین.
د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئەو دهرمانخانانهى كه مۆڵەتیان هه‌یه و فه‌رمین، ئه‌وه چاودێریان ده‌كه‌ین و ئێمه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و دهرمانخانانهى كه مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تیان نیه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان ئه‌وه به شوێنێكى نایاسایی له قه‌ڵه‌ممان داون و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین.
ده‌شڵێت: هه رهاوڵاتیهك له هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌كى یاسایی یان نا یاسایی ده‌رزى تێكه‌ڵه‌یان بۆ به‌كارهێنرا، ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن و سكاڵا تۆماربكه‌ن، ئه‌وكات ئێم هه‌م شوێنه‌كه داده‌خه‌ین هه‌م ئیجارائاتیش ده‌كه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و فه‌رمانه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى ده‌رزى تێكه‌ڵه ده‌رچوه، تاوه‌كو ئێستا كارى پێده‌كرێت.
دەرزی "تێکەڵە"، بریتییە لە تێکەڵکردنی ھەردو ئەمپوڵی دەرمانی 'ڤۆڵتارین و دیکادرۆن' لە یەک شرینقە 'سرنج' دا و بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی بەتایبەتی هەڵامەت و هەوکردن و گەشەنگبونی ماسولکەکان بەکاردێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان