دەنگ نێت
مامۆستایانى ناڕازیی گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى حكومه‌تن تاوه‌كو كۆتایی ساڵ كێشه ته‌كنیكیه‌كانى لیستى موچه چاره‌سه‌ر بكات، دەشڵێن له ئه‌گه‌رى چارهسهرنهكردنیدا، بژارده‌ى یه‌كه‌میان بایكۆت كردنى هۆڵه‌كانى خوێندن ده‌بێت.
ئارى عزه‌دین، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به كۆى ده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیارماندا ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن بایكۆت نه‌كه‌ین، تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى هه‌رێمین كه كێشه ته‌كنیكیه‌كانى لیستى موچه چاره‌سه‌ر بكات، له ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى جارێكى تر بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن ده‌كه‌ین.
ده‌شڵێت: جگه له بایكۆتكردنى هۆڵه‌كانی خوێندن، بژارده‌ى دیكه‌مان ده‌بێت كه ده‌چینه به‌غداد و لەوێ خێوەت هه‌ڵده‌ده‌ین و به‌هه‌مان شێوه له پارێزگاى هه‌ولێریش خێوەت هه‌ڵده‌ده‌ین تاوه‌كو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه.
له‌باره‌ى ئەوەی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان پلانى چیان هه‌یه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی له گه‌رمیان جه‌ختى لهوهكردوه: بابه‌تى پله به‌رزكردنه‌وه په‌یوه‌ندى به ته‌وتینه‌وه هه‌یه، كه موچه ته‌وتین كرا پله بهرزكردنهوهش ده‌ستپێده‌كاته‌وه كه ئه‌مه بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراقه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان