دەنگ نێت
بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئاشکرای کرد: مانگی داهاتو دەستبە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە گەرمیان دەکرێت و ئەو کارتەشی پێشتر بۆ وەرگرتنی نەوت بەکاردەهێنرا، ئێستا بەسەرچوە.
یادگار فه‌تاح، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ئه‌مساڵیش له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بڕى پێویست نه‌وتى سپى دابینكراوه، پرۆسه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ى ساڵانى رابردوه سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، دواتر دێینه ده‌وروبه‌رى شاره‌كان و دواى ئه‌وه‌ش سه‌نته‌رى شاره‌كان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتو ده‌ست به دابهشكردنەكه بكرێت.
لەبارەی شێوازی دابەشکردنەکەوە لەوەی پشت بە کارت دەبەسترێت وەک ساڵانی پێش‌و، یادگار فەتاح وتی: كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى سوته‌مه‌نیمان كردوه له ئیداره‌ى گه‌رمیان و گفتوگۆمانكردوه له‌سه‌ر میكانیزمى دابه‌شكردنى نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ، چونكه ئه‌و كارتانه‌ى كه نه‌وتى پێ دابه‌شده‌كرا بۆ ئه‌مساڵ نه‌ماوه و به‌سه‌رچوه.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، زیاتر له ٤١ هه‌زار خێزان لە سنورەکەدا هه‌یه كه ده‌توانن سودمه‌ندبن لە نەوت، ئه‌و بڕه نهوتهشى كه بۆ گه‌رمیان پێوسته ٨ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار لیتره.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان