دەنگ نێت
به‌گوژمه‌ى زیاتر له ٩ ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ى رێگاسازیی له سنوری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان راگیراوه، ئەمڕۆش یەکێک لەو پرۆژانە خراوەتەوەگەڕ.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان، لەمیانەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان باسی له‌وه کردوە: ئه‌و پرۆژانه‌ى كه له سنورى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌یه و راگیراوه به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و بودجه‌كه‌ى له‌سه‌ر پترۆدۆلار و په‌ره‌پێدانى ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمه، خۆى له ٣ پرۆژه ده‌بینێته‌وه به گوژمه‌ى ٩ملیۆن و ٩٨٢ هه‌زار دۆلاره.
وتیشى: له ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كارى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه ئه‌و پرۆژانه‌ى كه له‌سه‌ر پترۆدۆلارن بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژانه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تمان و كۆدى خۆى وه‌رگرت، ئه‌وه ئێمه‌ش ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌ینه‌وه.
لەلایەکی ترەوە ئیدارەی گەرمیان دەستپێکردنی یەکێک لەو پرۆژانەی راگەیاندوە کە قیرتاوکردنی رێگای کەلار بۆ گوندەکانی سەیدخەلیل و گۆبانە، پرۆژەکە درێژییەکەی ١٧ کیلۆمەتر و نیوە بە پانی ٦ مەتر، گوژمەکەشی ١ ملیۆن و ٦٠٨ هەزار دۆلارە.
لیستی پرۆژە راگیراوەکانی رێگاوبان

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان