دەنگ نێت
قۆناغى ئاماده‌يی له قوتابخانه‌ى سابیسى نێودهوڵهى له‌كه‌لار داخراوه، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كۆمپانیاى سابیس و حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نها گرێبه‌ستى به‌شى باخچه و قۆناغى بنه‌ڕه‌تیان نوێكردوه‌ته‌وه.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى داخستنى به‌شى ئامادەیی لە قوتابخانه‌ى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى له‌كه‌لار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه له نێوان كۆمپانیاى سابیس و حكومه‌تى هه‌رێمدایه كه ته‌نها قۆناغى باخچه و بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یان نوێكردوه‌ته‌وه و حكومه‌تى هه‌رێم قۆناغى ئاماده‌یی نه‌خستوه‌ته نێو گرێبه‌سته‌كه‌وه.
ده‌شڵێت: نوێنه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ش ئه‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌و ته‌رخانكردنه داراییه‌ى كه بۆ قۆناغى ئاماده‌ییه‌كه‌ى هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكرد دابخرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نها قوتابخانه‌ى سابیس نیه له كه‌لار، به‌ڵكو هه‌ر ٧ قوتابخانه‌كه له هه‌رێم بەشی ئاماده‌ییان داخراوه.
له‌باره‌ى هۆكارى پشت نوێنه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى قۆناغى ئاماده‌یی سابیس، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد: زانیاریم له‌وباره‌یه‌وه نیه، بابەتەکە په‌یوه‌ندى به كۆمپانیاکە و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و حكومه‌ته‌وه هه‌یه.
لەگەڵ داخستنی بەشی ئامادەیی، چاره‌نوسى ئه‌و خوێندکارانه‌ى كه له قۆناغى ئاماده‌یی قوتابخانەکەدان لە کەلار، روبەڕوی کێشە بونەتەوە.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، لەوبارەوە وتی: دڵنیایی به باوكان و دایكان ده‌ده‌ین ئه‌و خوێندكارانه جێگه ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كارگێڕى قوتابخانه‌ى وانۆی ئەهلی قسه‌مان كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هاوكات كۆى خه‌رجى هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌ش له ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان