دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان دەڵێت: لە دو شوێنی کەلار پرۆژەیەک دروستدەکرێت کە هەم گەشتیارییە و هەمیش کشتوکاڵی.
هێرش فەیزۆڵڵا، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: "گەشتوکاڵ" پڕۆژەیەکی نوێیە لە گەرمیاندا کە تێکەڵکردنی پڕۆژەی گەشتیارییە لەگەڵ کشتوکاڵدا و خۆی دەبینێتەوە لە باخێکی بەردار و تێیدا شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران دابین دەکرێت و هەروەها بەروبومی باخەکە و بەرهەمە خۆماڵیانیشی تێدا دەفرۆشرێت.
دەشڵێت: لەئێستادا ئەم پڕۆژەیە لە گوندی تازەدێ و ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار دروستدەکرێت، پرۆژەکە لە تازەدێ لەرێکاردایە و لەناحیەی رزگاریش زەویەکەی پێکدێت لە ۱٤ دۆنم و ٤۰٪ـی کارەکانی تەواوبوە.
باسی لەوەشکرد: زەویەکان هی وەبەرهێنە و باخی بەرداریان هەیە و داوا دەکەن پڕۆژەی گەشتوکاڵی تێدا دروستبکەن و ئێمەش هاوکاری دەبین بۆ دروستکردنیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان