دەنگ نێت
وابڕیاربو سه‌نته‌رێكى ئۆتیزمى حكومى له قه‌زاى كه‌لار بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانى دابینكردنى ستافین بۆى.
ژیلوان عادل، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردوه بۆ كردنه‌وەى سه‌نته‌ری ئۆتیزم لە کەلار، بیناكه‌ى ئاماده‌یه و له نۆژهنكردنهوهداین كه ره‌نگه هه‌فته‌یه‌كى دیكه ته‌واو ببێت.
ده‌شڵێت: هاوكات فۆرمێكى تایبه‌تمان هه‌یه بۆ ئه‌و مناڵانه كه پێویسته پڕى بكه‌نه‌وه ئه‌وه‌شمان ته‌واو كردوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه دابینكردنى ستافه بۆى كه پێویستى به ٣٠ كامه‌ند ده‌بێت، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین ستافمان بۆ دابین بكرێت له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه، چونكه بڕیارى داوه خۆى بۆمان دابین بكات.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند مناڵى ئۆتیزم له كه‌لار هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: به‌پێێ ئاماره نافه‌رمییه‌كان ٣٠٠ مناڵى ئۆتیزم له سنوره‌كه هه‌یه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و فۆرمه‌ى پڕكراوه‌ته‌وه نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌و رێژه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كه‌ى سایلۆى گه‌رمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا ده‌كرێته‌وه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان