دەنگ نێت
بۆماوه‌ى ١٠ ساڵه نه‌توانراوه پرۆژه‌ى گه‌شتیارى به‌رلوت لە دەکەوێتە دەروازەی کەلارەوە ته‌واو بكرێت، لەکاتێکدا ٦٠٪ـی کارەکانی تەواو بوە.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتی گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پرۆژه‌ى گه‌شتیارى به‌رلوت ٦٠٪ـی كاره‌كانى ته‌واوبوه و له ئێستادا به‌ڵێنده‌ر وازى له پرۆژه‌كه هێناوه و به نوسراوى فه‌رمى گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراومان كردوه بۆ ده‌سته و وه‌زاره‌تى شاره‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى بانەوانی "مساطحة"ـوه بدرێت به وه‌به‌رهێنێكى دیكه، چونكه داواكارى له‌سه‌ره.
ده‌شڵێت: بودجه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى له ٦٠٠ ملیۆن دینار ده‌بینێته‌وه كه پێویستى پێیه‌تى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌كه‌مان بۆ كردوه كردومانه به ٤٠٠ ملیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد ٢ چه‌كى بانکیی ٢٠٠ ملیۆن دیناری پرۆژەکە ئاماده‌یه، بەڵام به‌هۆى نه‌بونى نەختینەی پێویستەوە لە بانک، تاوه‌كو ئێستا خه‌رج نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان