دەنگ نێت
بەڕێوبەری خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان رایده‌گه‌یەنێت: تاوه‌كو ئێستا له سنورى گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكى یەکلاکراوەی نه‌خۆشى كۆلێرا تۆمار نه‌كراوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ٢ حاڵه‌تى گوماناویمان هه‌یه.
كامه‌ران محه‌مه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خۆشى كۆلێرا کە یەکلابوبێتەوە و سەلمێنرابێت، له سنورى گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه.
ده‌شڵێت: ٢ حاڵه‌تى گوماناویمان هه‌یه و نمونەمان ناردوه بۆ سلێمانى بەمەبەستی پشکنین و له‌وێشه‌وه ده‌چێته به‌غداد، بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامین.
هەفتەی رابردو ٨ حاڵەتی توشبون بە کۆلێرا لە سلێمانی ئاشکرا کرا، دواتر چاکبونەوەی هەمویان راگەیەنرا.
بەگشتی کۆلێرا ساڵانە لە سنوری سلێمانی بڵاودەبێتەوە، بەڵام حاڵەتەکە کەمتر لە گەرمیاندا تۆمار دەکرێت.
کۆلێرا، نەخۆشییەکی گوازراوەیە، بەھۆی بەکتریایەکەوە کەناوی ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera)یە توشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە رێگەی پیسبونی ئاوی خواردنەوە و خۆراکی پیسەوە بڵاودەبێتەوە، کەسی توشبو توشی سکچونی توند و رشانەوە و کرژبونی ماسولکە دەکات، ئەگەر چارەسەری پێویست وەرنەگرێت مەترست لەسەر ژیانی دروستدەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان