
ده‌نگ نێت
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى حه‌شدی شه‌عبی ده‌ست به‌سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتی گڵابات- قەمەر دا ده‌گرن له سنورى ناحیه‌ى كوڵه‌جۆ- قه‌ره‌ته‌په كه له ژێر ده‌ستى پۆلیسی نه‌وت و گازى هه‌رێمدا بوه، كێڵگه‌كه پێشتر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقی داویه‌تى به كۆمپانیایه‌كى ئیماراتى بۆ ئه‌وه‌ى كارى تێدا بكات.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ناحیه‌ى كۆڵه‌جۆ، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى زۆری حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كی جۆراوجۆره‌وه و كه ژماره‌یان به هه‌زاران هه‌ژمار ده‌كرێت، هاتونه‌ته سنورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په و كۆڵه‌جۆ، له‌وێ ده‌ستیان به‌سه‌ر كێڵگه‌ى نه‌وتى "گڵابات- قەمەر"ـدا گرتوه كه له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌وت و گازی هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه به‌شێكیان به‌ناو كێڵگه‌كه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه، به‌شێكیشیان نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تر ئه‌ولاتر رۆشتون به ئاراسته‌ى گونده‌كانى دوانزه ئیمام و ره‌حیم وه‌رقه.
پۆلیسی نه‌وت و گاز له شوێنه ماوه
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، پۆلیسی نه‌وت و گازی گه‌رمیان كه هێزێكیان له كێڵگه‌كه بوه، دواى هاتنى هێزه‌كه‌ى حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ر له‌ناو كێڵگه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
وتیشی: هیچ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك روی نه‌داوه و هێزه‌كه‌ى پۆلیسی نه‌وت و گاز چاوه‌ڕێى بڕیاری سه‌ره‌وه‌ى خۆیانه و نازانن چی بكه‌ن.
پێشمه‌رگه روبه‌ڕویان وه‌ستاوه
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هێزی پێشمه‌رگه روبه‌ڕوى ئه‌و هێزه وه‌ستاوه كه به دوری 10 كیلۆمه‌تر له كێڵگه‌كه دوركه‌وتونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش هیچ فه‌رمانێكیان بۆ نه‌هاتوه له‌وه‌ى چۆن مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ى حه‌شدی شه‌عبی.
كوڵه‌جۆ نه‌گیراوه
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌و قسانه‌ى باس لهوهدهكهن ناحیه‌ى كوڵه‌جۆ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه گیراوه راست نیه، به‌ڵكو هێزه‌كه هه‌ر له كێڵگه نه‌وته‌كه و ده‌روبه‌رى بڵاوبونه‌ته‌وه.
كێڵگه نه‌وتیه‌كه دراوه به كۆمپانیایه‌كى ئیماراتی
ئه‌و كێڵگه نه‌وتیه‌ى كه هێزه‌كه‌ى حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستى به‌سه‌ردا گرت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه دراوه به كۆمپانیای "هیلال"ـى ئیماراتى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى تێدا بكات.
تائێستا كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌كار نه‌بوه و گومان ده‌كرێت هاتنى ئه‌و هێزه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێت كه كێڵگه‌كه راده‌ستى كۆمپانیاكه بكات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی ده‌یانه‌وێت بێنه كێڵگهیهكى نه‌وتى گه‌رمیان و پێشمه‌رگه رێگرییان لێده‌كات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شه‌ڕى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان