
دەنگ نێت
بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای دەکات، سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنوری ئیدارەی گەرمیان سەرەتا لە رێگای کەلار- کفری دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر پێنج کیلۆمەترێکیش کامێرایەک دادەنرێت.
عەمید: ئاسۆ محەمەد، بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی، لە لێدوانێکدا رادیۆی دەنگ وتی: لە گەرمیان کامێرای پۆینت تو پۆینت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرەتا لە جوت سایدی کەلار- کفری دادەنرێت لە بەرزەپردی کەلار- رزگاریەوە هەتا دەروازەی کفری.
وتیشی: سیستەمەکە تەنها لە رێگا جوت سایدەکان دادەنرێت و ئەگەر رێگای کەلار- سلێمانیش تەواوببێت، لەوێش دادەنرێت.
باسی لەوەشکرد: پرۆژەکە بەقۆناغ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەمو شەقامەکانی دەرەوەی شار بەو کامێرایە کۆنترۆڵ دەکرێن، بەڵام هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنی.
بەوتەی بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی، ماوەی ساڵێکە کامێرای خاڵ بۆ خاڵی رێگای دوکان- سلێمانی کاردەکات، لە رێگای سلێمانی- چەمچەماڵیش کامێرا دانراوە و لە دو هەفتەی داهاتودا دەکەوێتە کار، دواتریش سەیری شەقامەکانی تر دەکەن لە قەزاکان، کام شەقام کاری لەسەر نەبێت و شۆفێر بەخێرایی لەسەری لێبخوڕێت بۆ ئەو شەقامانە دادەنرێت.
پێشتریش هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینتەوە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ماستەر پلاندایە و جێگەی لەسەر رێگاکان بۆ دەستنیشان کراوە، یەکەمجاریش لە رێگای کەلار- دەربەندیخان کامێراکە دادەنرێت.
بەم پێیەش بێت دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت لە رێگای کەلار- سلێمانی دەکەوێتە دوای تەواوکردنی پرۆژەی رێگاسازیی جادەکەوە کە بەپێی وتەی بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان نزیکەی ٨٠٪ـی کارەکانی تەواوبوە و ئەگەر بەم شێوەی ئێستا پارەی بۆ خەرج بکرێت، تاوەکو سەری ساڵ تەواو دەکرێت.
کامێرای (پۆینت تو پۆینت) لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها لە رێگای سلێمانی- دوکان دانراوە، دانانیشی رەخنە و گلەییەکی زۆری هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا بەوەی داوایان دەکرد پێش دانانی کامێرا چاودێرییەکان، شەقامە دەرەکییەکانی نێوان شار و شارۆچکەکان چاک بکرێن و کوالێتییان بەرز بکرێتەوە.
کامیرای خاڵ بۆ خاڵ، سیستەمێکی کامێرای چاودێریی تیژڕەوییە بۆ ئۆتۆمبیل، کە لە رێگەیەوە ئەو خێراییە دیاریی دەکرێت کە شۆفێر دەبێت پێوەی پابەند بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان