دەنگ نێت
٦ مانگە وەزیری ناوخۆ فەرمانی دەرکردوە بەوەی نابێت ئەفسەر بەجلی سەربازییەوە وێنەو ڤیدیۆی لەتۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان بڵاوبکاتەوە، بەڵام بەپێچەوانەی ئەم بڕیارەوە لە گەرمیان چەندین ئەفسەر بە جلی فەرمی و لەکاتی دەوامدا ڤیدیۆیان بڵاودەکرێتەوە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە رۆژی ۲٦ـی ۲ـی ۲۰۲٤ دەرچوەو وێنەیەکی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ئاماژەی بەوەداوە: قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازیی بۆ هیچ مەبەستێک جگە لە ئەرکی فەرمی، ئەفسەران و کارمەندان وێنەیان لە تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان بڵاوبێتەوە.
ئەوەش هاتوە: بەشداری هەر چالاکییەک بکەن پێویست بێت و لەدەرەوەی کاتی دەوام بێت، ئەو چالاکیە لە کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پیشان بدرێت، پێویستە رەزامەندی سەروی خۆیان وەربگرن، بەپێچەوانەشەوە هەر کەسێک بۆ هەر مەبەستێک جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.
نزیکەی ٦ مانگە وەزیری ناوخۆ واژوی لەسەر ئەم نوسراوە کردوە، بەڵام بەپێچەوانەوە لەگەرمیان چەندین ئەفسەر هەن وێنە و ڤیدیۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پۆست دەکرێت و وەکو نمایش "شۆ" بڵاودەکرێنەوە، بەتایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک، ئەمە جگە لەوەی لە چەندین بۆنەی نافەرمی و حیزبی دا بەجلی سەربازییەوە بەشدار دەبن.
بەپێی ئامارێک کە دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆن و لە سنوری گەرمیانن، زیاترن لە ۲۰۰ ئەفسەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان