
دەنگ نێت
وەرزشوانێکی کەلار باس لەوەدەکات بەهۆی ئەوەی سەر بە لیستی 'بەرەی گەل'ـی سەر بە لاهور شێخ جەنگییە، رێگەی پێنەدراوە خۆی هەڵبژێرێت بۆ سەرۆکی لیژنەی تیپە میللیەکانی کەلار، سەرۆکی لیژنەی تیپە میللیەکانی گەرمیانیش دەڵێت: ئەوەی دەبێت بەسەرۆکی لیژنە دەبێت یەکێتی بێت.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی لیژنەی تیپە میللیەکانی کەلار بەڕێوەچو، ۳ کەس خۆیان هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
نیعمەت ئاشتی، وەرزشوانێکی کەلارە، بەوتەی خۆی رێگەی پێنەدراوە خۆی هەڵبژێرێت.
لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: من خۆم هەڵبژارد بۆ سەرۆکی لیژنەی تیپە میللیەکانی کەلار، بەیانی کەرۆشتم بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت، وتیان کۆبونەوەیەکمان هەیە لەگەڵ هەر سێ کاندیدەکە، رۆشتینە ئەو دیوەوە و پێیان وتم: هەر کەسێک خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکی لیژنەکە مەرجە یەکێتی بێت، منیش وتم یەکێتی نیم، ئەوانیش وتیان داوای لێبوردن ئەکەین ئەم پۆستە ئەبێت بۆ کەسێکی یەکێتی بێت.
وتیشی: ئەوانەی رێگریان کرد لەمەڵبەندەوە بون. نەیانهێڵا خۆم هەڵبژێرم، بەهۆی ئەوەی سەر بە لیستی 'بەرەی گەل'ـم، لە کاتێکدا وەرزش ئەبێت دوربێت لە سیاسەتەوە، بەڵام لای ئێمە بەو شێوەیەیە کە تێکەڵی سیاسەتە.
'بەرەی گەل'، ئەو لیستەیە کە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشوی یەکێتی، بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان پێکیهێناوە.
لەبەرامبەردا، محەمەد عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای تیپە میللیەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کاک نیعمەت پێوتم کە پێیان وتوم بکشێمەوە، لەسەر قسەی ئێوە هاتومەتە ئەم ژورەوە، پێشتر پێیان وتوە بکشێرەوە، ئیتر هەرکەسێک یان هەر لایەنێک یان شەخسێکە، نازانم.
وتیشی: تیپە میللییەکان سەر بەحیزبە و حیزب ئیدامەی دەدات و خزمەتی دەکات و پشتیوانی دەکات، ئەمە حەقیقەتە و ناتوانین لێی رابکەین، ئەو کەسەشی دەبێت بەسەرۆکی لیژنە دەبێت یەکێتی بێت، چونکە یەکێتی خۆی پشتیوانی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد: "پۆستی سەرۆکی لیژنەی تیپە میللییەکان حیزبییە، حزب خۆی دایدەنێت و باڵادەستە لە دانانی کەسەکان، بەڵام رێگر نییە لە هەرکەس و لایەنێک بێت خزمەت بە تیپە میللیەکان بکات".
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان