دەنگ نێت
لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی کفری پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: تەقەکەرەکە دەستگیر کراوە.
بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە رادیۆی دەنگ ئەمڕۆ بڵاویکردبویەوە، تیایدا دەردەکەوێت ماتۆڕسوارێک لە قەزای کفری تەقە لە خاوەن دوکانێک دەکات و پاشان هەڵدێت.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو تەقەکەرە ناسراوەتەوە و سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، دەستگیرکراوە و لەئێستادا بەندە بەپێی ماددەی ٤۳۱ لە یاسای سزادانی عێراقی.
وتیشی: خاوەن دوکانەکە و ماتۆڕسوارەکە یەکتری دەناسن، بەهۆی دەمەقاڵەیەکی بچوکەوە کە پێشتر رویداوە، کێشە کەوتبوە نێوانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان