دەنگ نێت
بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن، یەکێتی نیشتمانی هەر ناوچەیەکی سنوری گەرمیان دەکاتە بازنەیەکی جیاواز و سەرپەرشتیارێکی بۆ دادەنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، سەرپەرشتیاری سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی لە گەرمیان، ئەحمەد حەمەکەریم 'شێخ ئەحمەدی نۆکان'ـە کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیە.
لە خوار ئەویشەوە، بۆ هەرناوچەیەک لەگەرمیان، سەرپەرشتیارێک دانراوە، بەمشێوەیەی لایخوارەوە:
- بازنەی یەکەمی کەلار: ئەکرەم ساڵح- سەرۆکی شارەوانی کەلار.
- بازنەی دوەمی کەلار: د. فەرهاد قادر- سەرۆکی پێشوی زانکۆی گەرمیان.
- بازنەی کفری: جەلیل کۆکزی- جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان.
- بازنەی رزگاریی: محەمەد ئەحمەد 'م. محەمەد'.
- بازنەی باوەنور: نەوشیروان ئەحمەد- بەڕێوبەری ئاسایشی شارەزور.
بڕیارە ٢٠ـی تشرینی یەکەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوتر، ئەمجارە هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی دەنگداندا دابەشکراوە کە هەر چوار پارێزگای: هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجەیە. لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کە دەکەوێتە بازنەی پارێزگای سلێمانییەوە، نزیکەی (٥٠) کاندید هەیە، کە (١١) لەو کاندیدانە هی یەکێتین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
زۆرترین بینراوەکان