دەنگ نێت
پاش ئەوەی بەتۆمەتی کوشتنی راوچییەک ٥ پۆلیسی دارستان لە ناحییەی زینانە راگیراون، بەمەش بنکەی پۆلیسی دارستانی ناحیەکە روبەڕوی کێشەی نەبونی پۆلیس بوەتەوە، پۆلیسی دارستانی گەرمیانیش دەڵێت: ناتوانین پۆلیسی تر بۆ ئەو ناحیەیە دابین بکەین.
شەش مانگ لەمەوبەر تەرمی راوچییەک بە کوژراوی لە ناوچەی داودەی سەر بە ناحیەی زینانە کە دەکەوێتە سنوری نێوان قەزاکانی دوزخورماتو- کفری، دۆزرایەوە. هەفتەی پێشو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری ٥ پۆلیسی دارستانی ناحیەی زینانە، بە تۆمەتی کوشتنی ئەو راوچییە دەستگیرکران و ئێستا راگیراون.
دوای ئەمەش، بەڕێوبەری ناحیەی زینانە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند، ناحیەکەیان روبەڕوی کێشەی نەبونی پۆلیسی دارستان بوەتەوە و راوچیەکانیش ئەمەیان قۆستوەتەوە و بە چڕی راو دەکەن.
لەبەرامبەردا موقەدەم: هاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەدوای راگیرانی ئەو پۆلیسانە و دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان، هیچ کەسێکمان نەناردوە بۆ ئەو ناحیەیە.
وتیشی: هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی میلاکی پێویستمان نییە و ناتوانین پۆلیس بنێرین، چونکە لە هەمو بنکە و بەشەکانمان ژمارەی پۆلیسمان کەمە، هەروەها ئۆتۆمبێلیشمان کەمە و بەشی بنکە و بەشەکانی دیکە ناکات.
باسی لەوەشکرد: بەرپرسی پۆلیسی دارستان لە کفری ناوبەناو خۆی سەرپەرشتی ئەو ناحیەیە دەکات، بەڵام ئەمە ناگاتە ئەوەی کە پۆلیسی دارستان بەبەردەوامی لەوێ بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
زۆرترین بینراوەکان