دەنگ نێت
لە گەرمیان گواستنەوەی كارتی زانیاریی لە نێوان شار و شارۆچکەکان رادەگیرێت، ئەمەش بە هۆکاری بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، بڕیار دراوە بە راگرتنی گواستنەوەی كارتی زانیاریی لە نێوان پارێزگا و قەزا و ناحیەکاندا تا كاتێكی نادیار.
هەربەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکە بەهۆی پێدانی زەوییە بە فەرمانبەران.
پێشتر رادیۆی دەنگ لە هەواڵێکدا لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی کارتی زانیاری لە گەرمیانەوە بڵاویکردەوە: گواستنەوەی کارتی زانیاریی لە نێوان قەزا و ناحییەکانی گەرمیاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوە، بە تایبەت لە دوای بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.
هەر لەو هەواڵەی رادیۆی دەنگدا هاتوە، هاوڵاتیان لە قەزا و ناحیەکانی گەرمیانەوە کارتی زانیارییەکانیان دەگۆڕن بۆ کەلار، بەو ئامانجەی لەکەلار زەویان پێبدرێت، چونکە نرخی زەوی لە کەلار گرانترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان