
دەنگ نێت
لە گەرمیان ۱۰ هەزار دۆنم زەوی دیاریکراوە بۆ ئەوەی بدرێت بە فەرمانبەران، رادیۆی دەنگیش شوێنی زەویەکان لە کەلار و کفری دیاریی دەکات.
بەرزان کەریم- بەڕێوبەی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ١٠ هەزار دۆنم زەوی دیارییکراوە بۆ ئەوەی بدرێت بە فەرمانبەرانی ناوچەکە، بە پشت بەستن بەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی زەوی داویەتی.
رونیشیکردەوە: لە زۆربەی شارەوانییەکان زەوی دیاریکراوە بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەراندا و کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوە بەقۆناغی ئیفرازکردن و کوژاندنەوەی زەویەکان، بەڵکو تەنها بەگریمانەیی دیاریکراون و دەبێت هەر شارەوانیەک لەگەڵ کشتوکاڵی سنورەکە دابنیشن بەوەی چەندی پێویست بو ئەوەندەی بۆ بکوژێنرێتەوە.
لایخۆشیەوە، سەلام عوسمان، لێپرسراوی بەشی زەویوزار لە شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نزیکەی ۳ هەزار دۆنم زەوی پێشنیار کراوە بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەرانی کەلار، ئەو شوێنەشی بۆ ئەم مەبەستە دیارییکراوە، لە لای گوندی بەرلوتە، لەمدیوی سایلۆکەوە دەستپێدەکات.
ئەو زەویەی دیارییکراوە، لە رۆژئاواوە نزیک دەبێتەوە لە گوندی قاسم ئاغا.
وتیشی: دابەشکردنی ۳ هەزار دۆنم زەوی کارێکی قورسە، چونکە نزیکەی ۱٥ هەزار پارچە زەوی دەکات، شارەوانی کەلار بە ٥ ساڵیش ناتوانێت ئەو کارە ئەنجام بدات، چونکە شارەوانی رەنگە بتوانێت لە باشترین حاڵدا ساڵی ۲ هەزار پارچە زەوی ئیفراز بکات و سورە قەیدی بۆ دەربکات و تاپۆ و وردبینی و دابەشکردنی بۆ بکات.
لایخۆشیەوە، عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نزیکەی هەزار دۆنم زەوی لە کفری تەرخان دەکرێت بۆ ئەو پرۆسەیە، ئەگەرچی هێشتا نازانین چەند فەرمانبەر سودمەند دەبن لەو پرۆسەیە.
وتیشی: چەند جێگەیەکمان دیاریکردوە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، لەوانە: هەواری نوێ، زەویەکانی بەرامبەر پەروەردە، لای قەسابخانەی کۆن و یەک دو جێگای تریشمان هەیە، بەڵام هێشتا تەواو نەبون و لەرێکاری یاساییداین.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان