دەنگ نێت
پێنجەم بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ لە گەرمیان دابەش دەکرێت و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکیش لەگەرمیان دەڵێت: خۆراکی مانگەکەیان بۆ هاتوە و لەئێستادا بەردەوامن لەدابەشکردنی.
مەولود سامی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: نزیکەی ١٠ رۆژە پێنجەم بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵی هەوڵاتیان گەشتوەتە سنورەکە و دەستکراوە بە دابەشکردنی.
وتیشی: جگە لە رۆنی شل، تەواوی بەشەخۆراکی پێنجەم لە کۆگەکاندا هەیە.
لە بەشەخۆراکی پێنجەمی ئەمساڵدا، ئەم جۆر و بڕە خۆراکانە بۆ هەر کەسێک دابەش دەکرێت: ٩ کیلۆ ئارد، ٢ کیلۆ و نیو برنج، کیلۆیەک شەکر، نیو کیلۆ نیسک، نیوکیلۆ لەتکە نۆک.
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، ٢٢٠ هەزار کەس مانگانە بەشەخۆراک وەردەگرن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان