دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان گۆڕانکاریی لە کۆمەڵێک لە پۆستەکانیدا دەکات، سەرچاوەیەکی ئاسایشیش دەڵێت: ئەمە وەجبەی یەکەمی گۆڕانکارییەکانە و گۆڕانکاریی تریش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، کۆمەڵێک گۆڕانکاری زۆر لە پۆستەکانی ئاسایش لە گەرمیاندا کراوە، لەوانە:
- عەقید: عوسمان حەمەڕەشید، لە بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفرییەوە دەبێتە بەڕێوبەری بەشی ئاسایشی کەلار.
- عەمید: شەماڵ عەبدولرەحمان، لە بەڕێوبەری یاریدەدرێتی ئاسایشی دوزخورماتووەوە دەبێتە بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری.
- ملازم: سۆران عوبێد، دەبێتە بەڕێوبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی خورماتو.
- عەقید: عوسمان محەمەد، لە بەشی ئاسایشی کەلارەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشی دامودەزگا.
- عەمید: دڵشاد وەهاب، لە بەشی دامودەزگاوە دەگوازرێتەوە بۆ بەشی کەسێتیی.
- موقەدەم: ئارێز عەلی، لە بەشی کەسێتییەوە دەگوێزرێتەوە بۆ یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەی مەیدان.
- رائید: ساڵح چاوشین، لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی مەیدانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناو بەڕێوبەرایەتی.
- موقەدەم: هیوا عەلی، لەبەشی چاودێرییەوە دەگوازرێتەوە بۆ یاریدەدرێتی ئاسایشی سەرقەڵا.
بەوتەی سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گەرمیان، ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوام دەبن بەشێوەیەکی دەوریی و ئەوەیشی کراوە وەجبەی یەکەمی گۆڕانکارییەکانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
زۆرترین بینراوەکان