
دەنگ نێت
لە بەرامبەر پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆ وەرگرتنی زەوی، بڕی ۳۷٥۰ دینار لە کارمەندانی پۆلیسی گەرمیان وەرگیراوە، بەرپرسێکی پۆلیسیش رونکردنەوە لەبارەی حاڵەتەکەوە دەدات.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لە چەند کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیانەوە دەستیکەوتوە، بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبون، هەر کارمەندە و بڕی ٣ هەزار و ٧٥٠ دیناری لێوەرگیراوە.
مەروان مەحمود، بەرپرسی بەشی ژمێریاریی لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، جەختی لە زانیارییەکە کردەوە و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: یەکێک لە رێکارەکان بۆ ئەوەی فەرمانبەرێک سودمەند بێت لە وەرگرتنی زەوی لەلایەن حکومەتەوە، پڕکردنەوەی بەڵێننامەیە لە فەرمانگەکەی خۆی، لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش بڕی ۳۷٥۰ دینار وەرگیراوە لە هەر کارمەندێک بۆ پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە.
وتیشی: ئێستا ئەگەر بڕۆیتە لای دادنوس بەڵێننامەیەک پڕ دەکەیتەوە ۳ هەزار دینارت لێ وەردەگرێت، جگە لە رسوماتی پول کە ۷٥۰ دینارە، لە وەزارەتی داد دەسەڵات دراوە بە بەڕێوبەرایەتییەکان کە ئەو بڕە پارەیە وەربگیرێت، بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەش بەتەلەفۆن پرسمان کردوە و پێیانوتوین ئاساییە ئەو پارەیە وەربگیرێت مادام بەڵێننامە پڕدەکرێتەوە.
دەشڵێت: دواتر پەیوەندیمان بە ئیدارەی گەرمیان و گەنجینەی گەرمیانەوە کرد، وتیان با راوێژ بە سەروی خۆمان بکەین، هەتا راوێژیان کرد و ئێمەیان ئاگادار کردەوە، هەفتەیەکی پێچو، ئەوەبو دواتر پێتان وتین تەنها ۷٥۰ دینارەکە وەربگیرێت، چونکە وەسڵی پێبڕاوە و ۳ هەزار دینارەکە بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێننەوە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەو ۷٥۰ دینارە بۆ رەسمی پولە و دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە وێنەکێشان لەسەر دیواری ماڵەوە بۆ خەونی گۆڕینی ئەنیمى بۆ پیشەیەک
-
-
هەواڵساڵی پار 912 سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لەگەرمیان تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهێزێكى سوپای عێراقی دهیانهوێت بێنه كێڵگهیهكى نهوتى گهرمیان و پێشمهرگه رێگرییان لێدهكات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ناحییەی کۆکس: بڕیاری خستنەسەری کۆکس بۆ سەر قەزای قەرەتەپە سیاسیی و نایاساییە
-
-
راپۆرترۆژنامهنوسێك شهڕى مادهى هۆشبهر دهكات و دهڵێت: دۆخی مادە هۆشبەرەکان لە قۆناغی پێش تەقینەوەدایە
-
زۆرترین بینراوەکان