دەنگ نێت
دوای ئەوەی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند بەشێوەی گرێبەست (٥٨) کەس بۆ سایلۆی کەلار دادەمەزرێنرێت، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی شاری کفری ئاماژە بەوەدەکات دانیشتوانی قەزاکەیان بێ بەشکراون لە دامەزراندنەکە، دەشڵێت: قبوڵ ناکەین.
عوسمان قەتارچی، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی شاری کفری، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو کەسانەی بڕیارە دابمەزرێنرێن بە گرێبەست بۆ سایلۆی گەرمیان، دیارە کە بۆ هەمو هاوڵاتیانی گەرمیانە و هەمو کەسێکی ئەم سنورەش دەتوانێت ناو تۆمار بکات.
دەشڵێت: بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیمان بە وەزیری بازرگانی کردوە و پێی وتوین کە دامەزراندنەکە بۆ هەمو خەڵکی گەرمیانە، بەڵام لێرەدا ئیدارەی گەرمیان کفری لێ بێبەشکردوە و تەنها ئاماژەی بە شاری کەلار داوە، ئەمەش جێگای قبوڵکردن نیە.
جەختی لەوەشکردەوە: بەردەوامدەبین لە بەدواداچون بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەوەی هەمو جارێک ئەم حاڵەتانە دوبارە نەبێتەوە.
یەکێک لەو مەرجانەی کە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن بۆ سایلۆی کەلار دیارییکراوە، ئەوەیە پێشکەشکارەکە دانیشتوی کەلار بێت و کارتی زانیارییەکەیشی کەلار بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆ پرۆژەی روناکی گەرمیان کراوە بە 5 زۆنەوە
-
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
زۆرترین بینراوەکان