دەنگ نێت
پرۆژه‌ى كشتوكاڵیی قارچكى هیوا له قه‌زاى كه‌لار له‌سه‌ر روبه‌رى 25 دۆنم زه‌وى دروستكراوه و رۆژانه تواناى بهرههمهێانى 3 ته‌ن قارچكى هه‌یه، بەمەش بوە بە گەورەترین کارگەی عێراق.
هێرش محه‌مه‌د، خاوه‌نى پرۆژه‌ى كارگه‌ى قارچكى هیوا، لە راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانـی سەر بە رادیۆت ده‌نگ دا دەڵێت: ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە سنوری شاری کەلار لەسەر روبەری 25 دۆنم زەوی جێبەجێکراوە، توانای بەرهەمهێنانی رۆژانه‌ى 3 ته‌نه و ساڵانەشی 1400 تەنە، پرۆژەیەکی تەواوکارییە، پێکدێت لە چەند بەشێک، بەشی یەکەمی لە مانگی سێی ئەمساڵەوە له‌كاردایه كه بریتییه له به‌رهه‌مهێنانى قارچك.
وتیشى: بەرهەمی کارگەکە رۆژانە هەناردەی بازاڕەکانی کەلار و سلێمانی دەکرێت، رێژەیەکی زۆری هەناردەی شارەکانی موسڵ و بەغداد دەکرێت، بڕیاره لە ئایندەیەکی نزیکدا هەناردەی وڵاتی ئیمارات بکرێت و رێکارەکانی لە قۆناغی تەواوبوندایە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی کشتوکاڵی سنورەکە، کارگەی قارچکی هیوا گەورەترین کارگەی هاوشێوەیە لەئاستی عێراق دا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەفەرمانی حکومەت دادوەران ٤۰۰ مەتر زەوییان پێدەدرێت
-
-
راپۆرتمۆندیال ده‌بێته ژوانێكی خێزانیی و ژنان ره‌نگی یارییه‌كان ده‌گۆڕن
-
-
وتارله باره‌ى زه‌وى فه‌رمانبه‌رانەوە؛ كێشه‌یه‌ك لهڕێگایه چۆن رێگریی لێبكرێت؟
-
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
زۆرترین بینراوەکان