رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ۳ کەس بە فیشەک بریندار کران، پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: تۆمەتبارەکان هەڵهاتون و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیراوە.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هێزەکانمان راستەوخۆ دوای روداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و شوێن ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانە کەوتون کە هێرشەکەیان کردبو.
وتیشی: تۆمەتبارەکان ئۆتۆمبێلەکەیان لە کەلار بەجێهێشتوە و بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە رۆشتون بەرەو دەربەندیخان، لەئێستاشدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە بەجێهێڵراوەکەیاندا گیراوە.
دەشڵێت: بەفەرمانی دادوەر، بەپێی بڕگەی سێیەمی ماددەی ٤۱۳ لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچوە.
بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان: هۆکاری روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشە لەسەر دانەوێڵە 'گەنم'.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلارـ رزگاریی ۳ کەس بەفیشەک بریندار کران، هەر ئەو کات بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار وتی: برینەکانیان سوکە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
زۆرترین بینراوەکان