دەنگ نێت
عەبدولموتەڵیب رەفعەت، مامۆستای زانکۆی گەرمیان و پسپۆڕی ژینگە و ئاو، لەمیانەی توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی بونی مادەی قورس و کانزای زۆرەوە، سەربارەی ئەوەی ئاوی روباری سیروان بە کەڵکی خواردنەوەی راستەخۆ نایات، مەترسیش هەیە کە چیتر بۆ کشتوکاڵکردنیش کەڵکی نەبێت.
لەوبارەوە دەڵێت: "(ئاوی روباری سیروان) لە ڕووى کشتوکاڵى و ئاودێرییەوە تا ئێستا گرفتى گەورەى تێدا بەدى نەکراوە، بەڵام ئهگهری ههیه لە ساڵانى داهاتوودا بەكهڵكی كشتوكاڵیش نهیهت، چونكه ئاو كاتێك بۆ كشتوكاڵ گونجاو دەبێت کە چهند مهرجێكی تێدا بێت، بۆ نموونە دەبێت هیچ ماددهیهكی ژههراویی تێدا نهبێت، بەڵام لە ئێستادا چەند پارامێتەرێک دەرکەوتوون لە ئاوى ڕووبارەکە وهكوو ژەهراویبوون بە مهگنیسیۆم (MH) و قورسیى ئاو (TH) کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لە سەر کواڵتیی خاک هەیە".
دەشڵێت: لە ئایندەدا ئاوى ڕووبارى سیروان به هۆی ئهو پاشهڕۆیانهوە مهترسیی ئەوەى له سهر دەبێت کە بهكهڵكی كشتوكاڵیش نهیەت بە تایبەتى دواى دابەزینى ئاستى ئاوى ڕووبارەکە بە شێوەیەکى بەرچاو و بەتایبەتتر لە وەرزى هاویندا.
هەر لەو توێژینەوەیەدا کە لە ماڵپەڕی سەنتەری لێکۆڵینەوەى ئایندەیی بڵاویکردوەتەوە، پێشنیاز دەکات بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانى پیسبوونى ڕووبارى سیروان، کارى جددى لە سەر سەرچاوەکانى پیسبوون بکرێت و ئەم کارە پێویستە لە ڕووبارى تانجەرۆوە دەستپێبکات، چونکە مەترسیدارترین سەرچاوەى پیسبوونى (روبارەکەیە)، هەروەها پێویستە پاڵاوگەى تایبەت (بە پاڵاوتنی ئاوەڕۆکان) لە هەموو شار و شارۆچکەکانى سەر ڕووبارى سیروان دابمەزرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان