
دەنگ نێت
باخهوانهكانى كه‌لار و گرده‌گۆزینه له‌به‌رامبه‌ر پێدانى باخه‌كانیان به كۆمپانیا بۆ دروست كردنى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ر روبارى سیروان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یه‌كێك له باخه‌وانه‌كانیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، رهزامهندنین به‌و كاره و قه‌ربوكردنه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌حیا محه‌مه‌د، باخه‌وان له گوندى گرده‌گۆزینه‌ی سەر بە قەزای کەلار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: باخه‌كانمان دراوه به چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ دروست كردنى پرۆژەی وەبەرهێنان و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون له‌سه‌ر روبارى سیروان كه نزیكه‌ى 100 جوتیار باخى هه‌یه له‌و سنوره‌دا، هه‌ریه‌ك و 15 دۆنم و 10 دۆنم و 8 دۆنم و 5 دۆنم و 3 دۆنمى هه‌یه.
وتیشى: ئه‌م باخانه له ساڵی 1960ـەوه دروست كراون، گرێبه‌ستى كشتوكاڵیمان هه‌یه به ره‌سمى، ئێستا به‌هۆى ئه‌وه‌ى زه‌ویه‌كانمان نمونه‌ى زه‌وین ده‌یانه‌وێت لێمانى داگیربكه‌ن، بۆ نمونه من باخه‌كه‌م 500 دارى پرته‌قاڵى تێدایه 400 داری هه‌نارى تێدایه 100 نارنجى تێدایه 80 دارى خورماى تێدایه، دارهكانیشمان ته‌مه‌نى زۆره.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا هیچ باسى قه‌ره‌بوى نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر باسیشى بكات ئه‌وه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچى هیچ باكى به جوتیار و باخه‌وان نیه و ته‌نها ئه‌ڵێت كۆمپانیا وه‌ره و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون دروست بكه و سودى چه‌ند كه‌سێكى تیایه.
بڕیارە بە درێژایی سەر روباری سیروان لە بەردەسورەوە هەتا گردەگۆزینە، پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی تێکەڵاوی (گەشتیاری، نیشتەجێبون و بازرگانی) دروست بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ناوچەکە دابەشکراوە بۆ شەش بەش و لە ئێستادا بەش یان زۆنی دوەمیان لە مامەڵەی دەستبەکاربونی دایە.
پێشتریش یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان لە رادیۆی دەنگ، راپۆرتێکی وردی لەبارەی ئەو پرۆژەیەوە بڵاو کردەوە، لەم لینکەوە خوێنەری دەبن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له فهرمانگهكانى گه‌رمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان