دەنگ نێت
نوێنەرێکی قەزای کفری و ئەندامێکی رێکخراوی پاڵپشتی کفری، باس لەوەدەکەن لەمڕۆوە رێگایی کفری- خورماتە بەفەرمی کراوەتەوە و هاتوچۆکردن دەستی پێکردوە.
رۆژنامەنوس: سامان کەریم، کە دو هەفتە پێشتر بە نوێنەرایەتی قەزای کفری سەردانی سوپای عێراقیان کرد بۆ کردنەوەی رێگاکە، بە رادیۆی دەنگی وت: بەدواداچونمان کردوە بۆ کردنەوەی رێگای کفری - دوزخورماتو و ئەمڕۆ بەفەرمی کراوەتەوە هاتوچۆکردن تێیدا ئاساییە.
هاوکات عوسمان قەتارچی، ئەندامی رێکخراوی کفری بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدان، بە رادیۆی دەنگی وت: وەک ئەوەی پێمان وتراوە هیچ گرفتێک نیە و هاتوچۆکردن هەیە.
دەشڵێت: عێراق تەنها مەرجی ئەوەیان هەبو کە هێنانی نەوت و غاز لەو رێگایەوە نەبێت و نەهێندرێتە هەرێم.
لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە هێزەکانی سوپای عێراق رێگریان کرد لە هاتوچۆکردنی باری بازرگانی لەنێوان عێراق و هەرێم لە رێگای کفری- خورماتو کە بە رێگای "قۆری چای" ناسراوە، پاش خۆپیشاندانی شۆفێران سەرەتای ئەم مانگە بۆ ماوەیەکی کاتیی رێگەکە کرایەوە و دواتر شاندێکی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی قەزای کفری سەردانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای عێراقیان کرد لە بەغدا و بەڵێنیان دا کە لە ٢٠ـی ئەم مانگەوە رێگاکە بکەنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان