دەنگ نێت
دو پڕۆژەی ئاودێریی لە سنوری گەرمیان راگیراون و تائێستا دەست بەکارکردن تیایدا نەکراوەتەوە، بەڕێوبەری ئاودێریی گەرمیانیش دەڵێت: ٪٣٠ـی کارەکانی هەردو پڕۆژەکە تەواو بوە.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاودێریی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سەرباری ئەوەی کە هەردو پڕۆژەی ئاودێریی (کانی کرمانج و شاوازی) گرنگی زۆریان هەیە بۆ گەرمیان و بەتایبەتی ناحیەی مەیدان، بەڵام کارکردن تێیاندا راگیراوە.
دەشڵێت: ئەو دو پڕۆژەیە بەڕێژەی ٪٣٠ کارکردن تێیاندا تەواو کراوە و وەک بودجەش پێویستیان بە ٦٠٠ ملیۆن دینارە.
ئەو بەڕێوبەرە لەبارەی خستنەگەڕی ئەو پڕۆژانەوە دەڵێت: داواکاریمان ناردوەتەوە وەزارەت و لە پلانی بەڕێوبەرایەتی خۆمان و راپۆرتی وشکەساڵیش داوامان کردوە دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان