دەنگ نێت
ئەمڕۆوە کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە دەستیان بەمانگرتن کردوە، بەرێوبەری نەخۆشخانەکەش رەخنە لە تەندروستی گەرمیان دەگرێت و دەڵێت: هیچیان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نەکردوە.
نزیکەی ٥٠ کرێکار لە کۆمپانیای پاککەرەوەی نێو نەخۆشخانەی گشتی کەلار دا هەن بە سەنتەرەکانیشەوە، وەک ئەوەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی پێدەکات، لە مانگی شوباتەوە سلفە بۆ کۆمپانیاکە خەرج نەکراوە و کۆمپانیاکە ئەم چەند مانگە خۆی موچەی کرێکارەکانی داوە نەک حکومەت.
بۆ مانگی رابردوش کۆمپانیاکە نەیتوانیوە موچەی کرێکارەکان بدات، بۆیە کرێکارەکان لە ئەمڕۆوە دەستیان بە مانگرتن کردوە.
د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار وتیشی: ئێمە ناتوانین ئەو گرفتە چارەسەر بکەین، چونکە بەڕێوبەری تەندروستی گەرمیان بەرپرسیارە بەرامبەریان کە لە کاتێکدا مانگانە پێویستمان بە ٢٥٠ ملیۆن دینار هەیە، بەڵام بە ١٠٠ ملیۆن رازی بوە.
وتیشی: ئەو بڕە پارە کەمە تەنها گرفتی بۆ کرێکارانی پاککردنەوە بۆ دروست نەکردوین، بەڵکو دەرمان و پێداویستی پزیشکیشی پێ دەستەبەر ناکرێت، بەڵام بۆ ئەمە تەندروستی گەرمیان هیچی نەکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان