ده‌نگ نێت
هه‌ردو پارله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و دابان محه‌مه‌د له‌نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ناوى خه‌ڵكى گه‌رمیانه‌وه، ده‌ڵێن: 15 مانگە چاوەڕێی واژویەکی تۆین بۆ ئەوەی زەویەکی کەلار بفرۆشین و بیکەینە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و دو پارله‌مانتاره ده‌ڵێن: لە (٢٠٢١/٥/١٧) بۆ چارەنوسی زەویەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان کرد، پاش گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان، رەزامەندیمان وەرگرت ئەم زەویە نایابە بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە، وتیان: دەبێت نوسراو بۆ رەزامەندی فرۆشتنی ئەم زەویە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت بکەن.
ده‌شڵێن: "لە (٢٠٢١/٥/١٩) نوسراو و تاپۆ و ھەمو بەڵگەنامەکانمان رەوانەکردوە و چاوەڕێی واژویەکی بەڕێزتانین تائێستا نەکراوە".
ئه‌و دو په‌رله‌مانتاره بەناوی خەڵکی گەرمیانەوە داوا لە سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌كه‌ن واژو لەسەر ئەو نوسراوە بکەن، بۆ ئەوەی وه‌كخۆیان ده‌یڵێن "ئەم زەویە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی رێگای کەلار- دەربەندیخان".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان