
دەنگ نێت
دادگای کەتنی هەولێر ئازادکردنی بە مەرجی سزادراوانی بادینان و شیلادزێ جارێکی دیکە دواخست، ئەمەش بەبیانوی نەناردنی هەندێک دۆکۆمێنت و راپۆرت.
کامەران عوسمان، چاودێری مافەکانی مرۆڤ، بە رادیۆی دەنگی وت: لە کاتێکدا چاوەڕێمان دەکرد دادگای کەتنی هەولێر دوێنێ بڕیاری ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوانی بادینان بدات کە ژمارەیان ١١ کەسە، بەڵام بەبیانوی نەناردنی ڕاپۆت لە خانەی چاکسازی گەورانی هەولێر و دەستی دەستی پێکردنیان، ئازاد نەکران.
دەشڵێت: وتەی ئێمە ئەوەیە کە دەسەڵاتێکی حزبی بەهێزتر لە دەسەڵاتی دادگا، بڕیار دەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەی ئەو دەستگیرکراوانە بە رادیۆی دەنگی وت: دەبو رۆژی چوارشەمە بڕیاری لەبارەی ئازاد کردنیان بدرێت، بەڵام بەهەمان بیانو دواخراوە بۆ پێنجشەمە.
ئەو دەستگیرکراوانە باس لەوە دەکەن بڕیاری ئازادکردنی بە مەرج دەیانگرێتەوە و دەبو رۆژی ١٥ـی حوزەیرانەوە ئازاد بکرایەن، بەڵام ئازاد نەکراون، لە کاردانەوەشدا دەستیان داوەتە مانگرتن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى سیستهمى درێژكراوهى خوێندن له زانكۆى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
-
بەرنامەمیدیا ئاڵۆزییەکان ئاڵۆزتر دەکات یان هێور؟
-
-
بەرنامەتاچەند قەیرانی دارایی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی کەلار کەمکردوەتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان