دەنگ نێت
بە تۆمەتی پابەندنەبون بە بەڵێننامەیەکییەوە بۆ چاککردنەوەی کێشەی ئاوی پرۆژەکە، بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی هێلان سیتی دەداتە دادگا.
عەلی ئیسماعیل، بەرپرسی بەشی کاروباری یاسایی لە بەرێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی هێلان سیتی کە ئێستا بوە بە گەڕەکێک و لەناو هاوڵاتیاندا بە “گوندی ئەڵمانی” ناسراوە، لە ساڵی ٢٠١٦ بەڵێننامەیەکی لەلامان واژو کردوە کە پابەندە بەوەی هەتا ١٠ ساڵ هەر کێشەیەک لە تۆڕی ئاوی گەڕەکەکە هەبێت، لەماوەی ٤٨ کاتژمێر لەدوای ئاگادارکردنەوەی، چاکی بکاتەوە.
وتیشی: بەڵام کۆمپانیاکە پابەندی ئەم بەڵێننامەیە نەبوە، هاوڵاتیانیشی توشی گرفت کردوە و لەکاتی بونی کێشە لە تۆڕی ئاویان دا رو لە ئێمە دەکەن، هەربۆیە سکاڵامان لەسەر تۆمار کردون.
بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان لەوبارەیەوە، رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە خاوەنی پرۆژەی جێبەجێکاری پرۆژەی هێلان سیتییەوە کرد کە کۆمپانیای روناکییە، بەڵام پەیوەندییەکی بەردەست نەبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشهى تێدهكهوێت
-
-
هەواڵزهوى فهرمانبهران كارهكانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان