دەنگ نێت
پاش سەردانی بەغداد و کۆبونەوە لەگەڵیان، نوێنەرێکی قەزای کفری دەڵێت: جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێی راگەیاندین رێگای کفری- دوزخورماتو، ٢٠ی ئەم مانگە بەفەرمی دەکرێتەوە.
زیاتر لە مانگێکە رێگای نێوان کفری- دوزخورماتو داخراوە و دوێنیش بە هەڵدانی خێوەت و خۆپیشاندانی کاسبکارانی قەزای کفری، رێگاکە بەکاتیی کرایەوە.
سامان کەریم، رۆژنامەنوس کە وەک یەکێک لە نوێنەری قەزای کفری ئەمڕۆ سەردانی بەغدایان کردوە، بە رادیۆی دەنگی وت: بەهاوبەشی لەگەڵ هەریەک لە: کەریم شکور، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، فەرماندەی میحوەری ٢ـی هێزەکانی پێشمەرگە و کاسبکارانی قەزای کفری، سەردانی عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و کۆمەڵیک پلەداری سوپای عێراقمان کرد.
وتیشی: جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێیوتین کە رۆژی ٢٠ـی مانگ بەفەرمی رێگاکە دەکاتەوە.
هاوکات باسی لەوەشکراوە رۆژی شەمە لیژنەیەک لەو فەرماندەیە سەردانی رێگاکە دەکات و ەاپۆرتی خۆیان لەوبارەیەوە دەنوسن و تا ئەو کاتەش هاتوچۆکردن بە شێوەیەکی نافەرمی بەردەوام دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان