ده‌نگ نێت
تەرمى خوشك و برایه‌ك لەقەزاى خانەقین دۆزرایەوە و بەرێوبەرى پۆلیسى قەزاكهش دەڵێت: "نەکوژراون، بەڵکو گیانیان لەدەستداوە".
دیار شه‌وكه‌ت، بەرێوبەرى پۆلیسى قەزاى خانەقین، بۆ رادیۆى دەنگ وتى: ئەو دو تەرمەى دۆزراوەتەوە خوشك و بران، کوڕەکە نه‌خۆشی "داون سیندرۆم"ـى هه‌بوه، كچه‌كه‌ش نەخۆش بوە و لەسەر جێگا بوە، دواى سەردانیکردنى خزمێکیان زانراوە کە مردون.
باسى لەوەش کرد: كچەکە لهدایكبوى ١٩٦٦ـه و كوڕه‌كه‌ش لهدایكبوى ١٩٧٧ـه، سەرەتا خوشكه‌كه گیانی لەدەستداوە و پاشان براكە.
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی خانه‌قین، وتیشى: هیچ نیشانەیەکی کوشتن و ئەشکەنجەدانیان پێوە نیە و پێناچێت كوژرابن، به‌ڵكو گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستاشدا تەرمەکانمان رەوانەی پزیشکی دادوەری کردوە بۆ توێكاری زیاتر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبۆچی بانزینی ۷٥۰ دیناری لە کەلار دابەش ناکرێت بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا؟
-
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
زۆرترین بینراوەکان