ده‌نگ نێت
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌ستبه‌ردارى ده‌یان كادیری میدیایی خۆی له هه‌ردو كه‌ناڵی: گه‌لی كوردستان و كه‌ركوك ده‌بێت، ئه‌ویش به‌وهۆیه‌ى موچه‌ى دیكه‌یان هه‌یه.
به‌پێی زانیاریه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان سه‌روى 100 كارمه‌ندى له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و سه‌روى 110 كارمه‌ندى له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركوك ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه چیتر موچه‌یان پێنادات، ئه‌ویش به‌وهۆیه‌ى موچه‌ى دیكه‌یان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كارمه‌ندێك موچه‌ى حكومى یان موچه‌ى دیكه‌ى هه‌بێت، پێیڕاگه‌یه‌نراوه كه چیتر موچه‌ى پێ‌نادرێت.
یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه‌ى كه به‌خشینه‌كه گرتویه‌تیه‌وه، به رادیۆی ده‌نگى وت: پێمان راگه‌یه‌نراوه كه ده‌توانین كاربكه‌ین، به‌ڵام چیتر موچه‌مان پێناده‌ن، هه‌ربۆیه منیش ئاماده نیم به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بم.
ئه‌و كارمهندهى كه قسه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ كرد، ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌كه گرت و وتى: ئه‌مه چاكسازی و رێكخستنه‌وه نیه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه زانیارییه رۆژنامه‌وانیه‌كان باسیان له‌وه‌ده‌كرد یه‌كێتى ده‌یه‌وێت پاكتاوى كه‌ناڵه میدیاییه‌كانى بكات و پێیوایه ژماره‌یان زۆره و كاریگه‌رییان كه‌مه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگیش، ئه‌و حزبه لیژنه‌یه‌كى بۆ پێداچونه‌وه به لایه‌نى ئیداری و دارایی خۆی پێكهێناوه، ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ راگرتنى موچه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: داواکاریی بۆ هێڵە نوێیەکانی کەلار کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: تەنها بە کۆنترۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت تاوان کەمناکرێتەوە
-
-
هەواڵکەسوکاری ئەنفالکراوان عومەر فەقێ دەهێننە بەردەم دادگای کەلار
-
-
هەواڵنرخی وەستانی ئۆتۆمبیلی سەرشەقامەکانی کەلار ٥٠٠ دینارە کەچی هەزار دینار وەردەگیرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی دۆسییەی ئەو گەنجەی هەفتەیەکە لە گەرمیان بێسەروشوێنە
-
زۆرترین بینراوەکان