تەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
هەواڵ
01:17PM - 2026-11-23 , بینین : 54


رادیۆی دەنگ

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات، کێشەی نەبونی دەرمان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییە حکومیەکان چارەسەر بوە، بەتایبەت بۆ نەخۆشانی درێژخایەن.

د. حارس محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە وەکالەت، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: کێشەی دەرمان لە نێو نەخۆشخانە حکومیەکانی گەرمیان بە تەواوی چارەسەر بوە.

دەشڵێت: بەتایبەت دەرمانی نەخۆشانی درێژخایەن ئەوەی پێویستە بەردەستە و دەتوانن سودمەندبن.

جەختی لەوەشکردەوە: ئەو دەرمانەی بۆمان هاتوە بە تەندەرین بۆمان دابینکراوە و بۆ ماوەیەکی درێژ دەرمانی پێویستمان بەردەست دەبێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ماوەکانی رابردودا نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی سنورەکە روبەڕوی کێشەیەکی سەختی نەبونی دەرمان بویەوە، بەشێوەیەک زۆرجار چارەخوازان ناچار دەبون لە دەرەوە دەرمان بکڕن.

↑