رادیۆی دەنگ
دوای دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی کەلار دەربەندیخان، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای دکات کە بەشێوەی ئەزمونیی کەوتوەتەکار.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تائێستا ئەو کامێرایانەی کە کە لە رێگەی کەلار-دەربەندیخان دانراون، لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراونەتەوە.
دەشڵێت: بەڵام کۆمپانیا خۆی بەشێوەیەکی ئەزمونی خستویەتیەکار بۆ ماوەی چەند هەفتەیەکە، بۆ ئەوەی بزانرێت هیچ کێشەیەکی نیە.
جەختی لەوەشکردەوە: وەکو حکومەت هێشتا پرۆژەکە رادەست نەکراوەتەوە و کە رادەستکرا رایدەگەیەنین.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: لە هەردو سایدەکە بەدرێژی زیاتر لە ٦٠ کیلۆمەتر، ٢٦ کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی دانراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر کەیسەکەی خاڵەبەگ ١٠ کەس سزا دران
-
-
هەواڵهێشتا بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لەگەرمیان جێبەجێنەکراوە
-
-
هەواڵجارێکی تر کارەکانی پاڵاوگەکەی باوەنور لەبەر بێ پارەیی راگیرا
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستانی گەرمیان
-
-
هەواڵلەنێوان دەزگای بارزانی و وەزارەتی پەروەردە؛ کێ قوتابخانەکەی لانەسیتی دروست دەکات؟
-
زۆرترین بینراوەکان