رادیۆی دەنگ
سەرباری بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی چپس لە فرۆشگای قوتابخانەکان، بەڵام تائێستا بڕیارەکە لە گەرمیان بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە، پەروەردەی گەرمیانیش هۆشداریی دەدات.
هەفتەی رابردو وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوێکی فەرمی، سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی ئاگادارکردەوە بەوەی فرۆشتنی چپس لەناوەندەکانی خوێندندا قەدەغەیە، ئەمەش بەهۆی ئەو زیانە تەندروستییانەی کە هەیەتی.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، سەرباری بونی بڕیارەکە، بەڵام تائێستا لە گەرمیان، بە تەواویی جێبەجێ نەکراوە و هێشتا فرۆشگاکانی قوتابخانەکان چپس دەفرۆشن.
لایخۆشییەوە، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، هۆشداریی دەداتە فرۆشگاکان و داوای پابەندبونی تەواویان لێدەکات.
م. محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هەمو ئەو خواردن و خواردنەوانەی قەدەغەكراون، نابێت لە فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندندا بفرۆشرێن.
وتیشی: لیژنەی قوتابخانەكان و لیژنەی بەڕێوبەرایەتیمان رادەسپێرین بۆ ئەوەی بە وردیی چاودێریی فرۆشگاکان بکەن و ئەگەر ئەو خواردن و خواردنەوە قەدەغەكراوانە بفرۆشرێن، ئەوا فرۆشگاکان سزادەدرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجارێکی تر کارەکانی پاڵاوگەکەی باوەنور لەبەر بێ پارەیی راگیرا
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستانی گەرمیان
-
-
هەواڵلەنێوان دەزگای بارزانی و وەزارەتی پەروەردە؛ کێ قوتابخانەکەی لانەسیتی دروست دەکات؟
-
-
وتاردانپێدانانی زانکۆکان؛ ئەوەی نەوتراوە بوترێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان لەبارەی دەسترێژی گولە لە ئەفسەرێکی رونکردنەوە دەدات
-