رادیۆی دەنگ
دوای رۆژێک لە روداوی تەقەکردن لە ماڵی بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، تائێستا تۆمەتباری روداوەکە نەناسراوەتەوە و دەستگیر نەکراوە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش دواین زانیاریی دەخاتەڕو.
بەرەبەیانی دوێنێ، دوای تەواوکردنی ئەرکی فەرمی، بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان درەنگانێک گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی خۆیان، بە چەند خولەکێک دواتر و لەکاتژمێر (٢:٣)ـی بەرەبەیان، ماڵەکەی درایە بەر دەستڕێژ و نزیکەی ۳۰ فیشەکی پێوەنراوە. روداوەکەش جگە لەزیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
لەبارەی دۆزینەوەی تۆمەتباری تاوانەکەوە، عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
وتیشی: هێزەکانمان شەو و رۆژیان خستوەتە سەریەک بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری تاوانەکە.
هەر ئەوکات نەقیب هاوڕێ جەلیل، بەرپرسی بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هیچ کێشەکی کۆمەڵایەتیم نییە لەگەڵ کەسدا، ئەوەی هەیە گومان دەکەم پەیوەندی بە ئەرکی فەرمییمەوە هەبێت.
ئەو ئۆتۆمبێلەی کە فیشەکەکانی پێوە نراوە، ئۆتۆمبیلێکی حکومییە لەجۆری میسیۆبیشی پیکئاب و ۲۲ فیشەکی بەرکەوتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لەگەرمیان جێبەجێنەکراوە
-
-
هەواڵجارێکی تر کارەکانی پاڵاوگەکەی باوەنور لەبەر بێ پارەیی راگیرا
-
-
هەواڵلەنێوان دەزگای بارزانی و وەزارەتی پەروەردە؛ کێ قوتابخانەکەی لانەسیتی دروست دەکات؟
-
-
وتاردانپێدانانی زانکۆکان؛ ئەوەی نەوتراوە بوترێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان لەبارەی دەسترێژی گولە لە ئەفسەرێکی رونکردنەوە دەدات
-