رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند کە قوتابخانەی پرۆژەی لانەسیتی بنیاد دەنێینەوە، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان دەڵێت: دانانی کابینە شتێکی ناچارییە و لەئێستادا وەزارەت بودجەی تەرخانکردوە بۆ دروستکردنی قوتابخانەکە.
دوێنێ پەیجی فەرمی لقی گەرمیانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند کە به ههماههنگی لهگهڵ وهزارهتی پهروهرده، قوتابخانەی بنهڕهتیی لانە لە قەزای کەلار سەرلەنوێ بنیاد دەنێتەوە.
راشیانگەیاند: ئەم پڕۆژەیە ئێستا گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی، بەپێی پلانی دانراو، قوتابخانەکە بۆ ساڵی خوێندنی ئەمساڵ ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت.
لەبەرامبەردا، م. محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: وەکو بەڕێوبەرایەتمان نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کرد بۆ دروستکردنەوەی قوتابخانەکە و رەزامەندیش دراو بودجەی بۆ تەرخانکراوە.
وتیشی: ئێمە لە دەرخستەکەدا داوای کابینەمان کردو پێموایە وەزارەت لەو رێکخراوەوە وەریانگرتوە.
دەشڵێت: قوتابخانە بەکابینە دروست ناکرێتەوە، کابینە شتێکی ناچارییەو تەنها بۆ ئەوەیە پرۆسەی خوێندن دوانەکەوێت.
پرۆژەی نیشتەجێبونی 'لانەسیتی' یەکێکە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە سنوری قەزای کەلارو پێشتر دەبوایە قوتابخانەو باخچەو بنکەی تەندروستی تێدادروست بکردایە، بەڵام دوای تەواوبونی پرۆژەکە بەبیانوی ئەوەی ئەم پرۆژەیە سەر بە سندوقی نیشتەجێبونە دروست نەکرا، ئێستاش بەو هۆکارە سکاڵاکردن لەنێوان بەشداربوان و کۆمپانیاکە بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی زانکۆکان؛ ئەوەی نەوتراوە بوترێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان لەبارەی دەسترێژی گولە لە ئەفسەرێکی رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ٢٩ فیشەک دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی گەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵشوێنەواری گەرمیان لە بارەی شوێنەوارە نوێیەكەی جۆگەی گاور دەڵێت: دەكرێت بە پڕۆژەی گەشتیاریی
-
-
هەواڵقەرەباڵغیی ساڵانەی لیژنەی پزیشکیی گەرمیان؛ تەندروستی بەڵێنی چارەسەر دەدات و هۆکارەکەش دەخرێتە ئەستۆی قوتابخانەکان
-
زۆرترین بینراوەکان